سومەیە کارگەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “ناهید تەقوایی، بەهارە سلێمانی، نازەنین محەممەدنژاد و مێهران ڕەئووف، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری”، سەرجەم بە ٣٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی “بەشداری لە ئیدارەکردنی گرووپی نایاسایی و چالاکیی پڕۆپاگەندە دژی نیزام” تاوانبار و ناهید تەقوایی و مێهران ڕەئووف، بە ١٠ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری، سومەیە کارگەر و بەهارە سلێمانی بە ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری، نازنین محەممەدنژاد بە ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری، مەحکووم کراون.
سومەیە کارگەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و دەرچووی بەشی فەلسەفە لە زانکۆی تەورێز، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەرساڵی ٩٩، لەلایەن مەئموورانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە ماڵەکەی خۆیدا، لە تاران دەسبەسەر کرابوو و بۆ بەندی ٢ی ئەلفی گرتنگەی ئیڤین ڕاگوێزرابوو و پاش ٤ مانگ لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی قەرەچەکی وەرامین گوێزرابوو.
ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ ، پاش نزیک بە ٦ مانگ لە بەندی ٢ی ئەلفی زیندانی ئیڤین و زیندانی قەرەچەک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە ئازاد کرابوو.