دەسبەسەر بوونی دوو ھاووڵاتی لە بۆکان لە لایان سپای پاسداران
بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری بۆکان، دوو چالاکوانی خەڵکی ئەو شارە بە ناسناوەکانی، « ئەبوبەکر مەلەکی» و «کەماڵ عباسی وەند»یان، دەسبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو چالاکوانە بە تۆمەتی ھاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئوپۆزسیوونی رژیمی ئیران، دەسبەسەر کراون و بۆ یەکێک لە پرسینگەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ گواستراونەتەوە.