دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

«عەزیمە ناسری»، بۆ دووھەم جار دەسبەسەر کرا

«عەزیمە ناسری»، بۆ دووھەم جار دەسبەسەر کرا

رۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، «عەزیمە ناسری » چالاکی ژنی خەڵکی بۆکان، لە لایان ھێزە چەکدارەکانی سپای شاری بۆکان دەسبەسەر کرا و بۆ پرسینگەیەکی سپای شاری ورمێ، گواستراوە.

شایانی باسە، ھێزەکانی سپای پاسداران شاری بۆکان، ساعەت شەشی بەیانی ھێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو چالاکی ژن و بێ بەڵگەی یاسایی و بە ھۆکارێکی نادیار، نێوبراویان دەسبەسەر کردووە.

جێگای ئاماژەیە، رۆژی شەممە ٢٠ بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ ھەتاوی، « ناسری» بۆ ئەوەڵ جار لە لایان ھێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو مانگ بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆنی تا کاتی دادگایی کردنەوەی، ئازاد کرابوو.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …