لە شاری خاش، چوار پاسدار کوژران
سپای پاسداران رایگەیاند؛ بەرەبەیانی شەممە ٢ی گەلاوێژ، گرووپێکی نەناسراو تەقەیان لە ماشێنێکی سپای پاسداران کردوە، کە لە ئاکامدا، چوار پاسدار کوژران.
ئەو ھێرشە لە مەنتەقەی « گوونیک» سەر بە شاری خاش روویداوە.
ناسناوەی ئەو سێ بەسیجیە بریتیە لە؛ «محەممەد عومەرزەھی»، «نادر ریگی» ، «نادر سۆراب زەھی» و« محەممەد عەلی رەخشانی» راگەیێندراوە.