حوکمی ٢ ساڵ زیندان بۆ ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

حوکمی ٢ ساڵ زیندان بۆ ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

بە پێی ھەواڵەکان، ھاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناسناوەی «سەلاح بەھرامیان» بە تاوانی « ئەندامیەت لە حیزبی دێمۆکرات»، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

نێوبراو کە تەمەنی ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «گەندویلا» سەر بە شاری شنۆیە، رۆژی ٢٢ خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە لایان ھێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کرابوو.

جێگای ئاماژەیە، « بەھرامیان» لە مانگی پووشپەڕدا دادگایی کراوە و حوکمەکەی ئیمڕۆ ٢ی گەلاوێژ پێی راگەیێندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …