ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «ڕەحمان ئەحمەدیان» خەڵکی گوندی «سەیر ئەحمەدلو» سەر بە پارێزگای «ورمێ» پاش چەندین ڕۆژ دەستگیر کران و لێپرسینەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، تەرمەکەیان ڕادەستیی بنەماڵەی کرد.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی پاش ڕادەستکردنی تەرمی ناوبراو، هەڕەشە لە بنەماڵەی دەکەن بە هیچ شێوەیەک هەواڵەکە میدیایی نەکەن و لەگەڵ هیچ هەواڵدێرییەک لێدوان نەدەن.