سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

تیرۆری پەنابەرێک خەڵکی سنە لە سلێمانییە

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە کاتی کارکردنی ڕۆژانەی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

دوێنێ چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ڕێبین ڕەحیمی” پەنابەری خەڵکی سنە و دانیشتووی سلێمانییەی هەرێمی کوردستان که پاسەوانی کارگەیەک لە ناوچەی ژاڵەی دەرەوەی شاری سلێمانییە بوو، لە کاتی کاری ڕۆژانەی دا لە لایەن کەس یان کەسانێک بە چەکی کەمەری تیرۆر کرا.

بە پێی زانیارییەکان تیرۆریستەکان لە پشتی سەریەوە هێرشیان کردووە.

ڕێبین پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانییە ئێوارەی چوارشەممە گیانی لە دەست داوە.

ڕێبین ڕەحیمی ١٠ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ بنەماڵەکەی پەنایان هێنابووە هەرێمی کوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …