دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

« ناھید کەمانگەر» خوێندکاری زانکۆی کوردستان، لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەسبەسەر کرا

« ناھید کەمانگەر» خوێندکاری زانکۆی کوردستان، لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەسبەسەر کرا

« ناھید کەمانگەر» کچی چالاکی سیاسی کوردی دەسبەسەر کراو «حسێن کەمانگەر» لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران دەسبەسەر کرا.

بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ ھەتاوی، «ناھید کەمانگەر» ھاووڵاتی  خەڵکی مەریوان، پاش بانگھێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و بارھێنانی ژنانی سنە، گواستراوە.

« حسێن کەمانگەر» باوکی « ناھید» بە ھۆی  چالاکی سیاسیەوە، ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و ئیستا لە زیندانی سنە دەسبەسەرە.

ھەروەھا ھاوسەری ناھید « راشد موونتەزری» بەفرانباری ١٣٩٧ ھەتاوی، لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، دەسبەسەر کرابوو کە دوایی چوار مانگ و بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە، ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …