کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە سەقز دەسبەسەر کرا

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە سەقز دەسبەسەر کرا

رۆژی جومعە ٢٨ جۆزەردان ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە شاری سەقز، ھێرشیان کردە سەر ماڵێک لە ئەو شارە و کچێک بە ناسناوەی «ژینا حەسەنی موقەدەم» تەمەن ١٦ ساڵانەیان دەسبەسەر کرد.

نێوبراو دوایی ١٦ رۆژ بێ سەروشوێنی، رۆژی شەممە ١٢ پوشپەڕی ئیمساڵ لە تەماسێکی کورتدا بە بنەماڵەکەی راگەیاندووە کە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە دەسبەسەرە.

جێگای ئاماژەیە، ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران بێ بەڵگەی یاسایی ھێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ژینا و بە سووکایەتی و تووندوتیژی کردن، نێوبراویان دەسبەسەر کردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …