لە دادگای ورمێ، حوکمی زیندان بۆ «سنوور تامارا» بەندکراوی سیاسی خەڵکی تورکیا، بڕایەوە
« سنوور تامارا» بەندکراوی سیاسی خەڵکی « تورکیا» کە پاییزی ساڵی ١٣٩٩ لە گوندێکی سەرسنووری ورمێ لە لایان ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران دەسبەسەر کرابوو، لە لایان لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ حوکمی دە ساڵ و یەک رۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە.
جێگای ئاماژەیە،، دادگای لێکۆڵینەوەی نێوبراو رۆژی چوارشەممە ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٠، بە تۆمەتی « ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان»، بە شێوەی ئانلاین و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەری خۆی بەڕێوە چوو.
ئەم زیندانییە سیاسیە بۆ ماوەی شەش مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ لە ژێر لێپرسینەوە بووە