چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەرزان محەمەدی حوکمی ۲۲ مانگ حەبس بە سەریدا سەپا

بەرزان محەمەدی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان ۲۲ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

بەرزان محەمەدی لە ڕێکەوتی ۱۷ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا گواسترایەوە.

تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە بریتییە لە بێڕێزی بە ڕێبەری و بانگەشە دژی ڕژێم بە ۲۲ مانگ و ۱۷ ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

بەرزان محەمەدی پێشتر لە ڕێکەوتی ۱۷ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر و بو گرتنگەی سپای سەوڵاوا گوازرایەوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱۸ی جۆزەردان، لە گرتنگە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …