بانگھێشتی دوو خۆیشکی نەغەدەیی لە لایان ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە
ڕۆژی چوارشەممە ۲ی پووشپەڕ، دوو خۆیشک بە ناسناوەی «شلێر و مەهتاب قادرنەژاد» خەڵکی گوندی نلیوانی سەر بە شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کران و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، هەڕەشەکردن و ترساندنیان، ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە، نێوبراوان لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە تۆمەتی « ھاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی» بانگھێشت و لێپرسینەوەیان لێکردوون.