چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دوو زیندانی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

دوو زیندانی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

 دوو هاووڵاتی کورد، تا کاتی دادگایی کردنیان بە شێوەی کاتی، بەدانانی بارمتە ئازاد بوون.

 ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕ، زیندانی سیاسی «سیروان ئیناخی» هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی «سەریاس» سەر بە پاوە کە بە تاوانی « ھاوکاری لەگەڵ  حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی» دەسبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتی و دانانی بارمتە ئازاد کرا.

شایانی باسە، «سیروان» ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان، بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها «مۆحسێن عەزیزی» هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، کە ئەویش بە تۆمەتی « ھاوکاری لەگەڵ  حیزبێکی کوردستانی دژ بە کۆماری ئیسلامی»  دەسبەسەر کرابوو، دوایی لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …