شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2021
ماڵەوە / سیاسی / ئارام فەتحی لە شاری مەریوان دەستگیر کرا

ئارام فەتحی لە شاری مەریوان دەستگیر کرا

ئارام فەتحی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە لە شاری مەریوان دەستگیر کرا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی مانگی جۆزەردان، ئارام فەتحی شاعر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا.

ھێزەکانی رژیم وێڕای دەستگیر کردنی ئەو چالاکە مەدەنیە، کۆمپیۆتر و ژمارەیەک کەلوپەلی شەخسی دیکەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا ئێستا ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنی ئارام فەتحی وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود لە لایان چەکدارەکانی رژیمی ئیران

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود لە لایان چەکدارەکانی رژیمی ئیران بە پێی ھەواڵەكان، …