سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوانی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا

رۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن فەرەجی” تەمەن ٤٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی “لەنجئاوا”ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیریان کردووە.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەستگیر کردنی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە، کراوە.

حوسێن فەرەجی لە ماوەی دەستگیرکرانیدا لە “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” و “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیرکران و تۆمەتە پاڵخراوەکانیی، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …