پێنج شه‌ممه‌ 11 نیسان 2024

بەندکراوانی بەندیخانەی ورمێ ناڕەزایەتییان دەربڕی

دوێنێ چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠، بە هۆی نەدانی دەرمانی ئازاربڕ ٣٠٠ بەندکراو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

ئەم بەندکراوانە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی لە بەرامبەر بنکەی تەندروستی بەندیخانە کۆبوونەوە و خوازیاری ئەوە بوون بەرپرسانی بەندیخانە بە بارودۆخی بەندکراوان رابگەن.

چەند رۆژە بەرپرسان و هێزەکانی بەندیخانە بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر بەندکراوان دەرمانی ئازاربڕی پتر لە ٥٠٠ بەندکراو کە هەموو رۆژێ پێیان دەدرا بڕیویانە.

دوابەدوای ئەم گوشارانە، دوێنێ چوارشەممە دەوروبەری کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ٣٠٠ کەس لەم بەندکراوانە لە بەرامبەر شوێنی “ئەفسەری کێشک” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخستووە و هاواریان دەکرد: “ئێوە بوونە هۆکاری گیرۆدە بوونی ئێمە بە مادە سڕکەرەکان و هۆکاری رۆژرەشی ئێمە، ئێوە ئێمەتان گیرۆدە کرد و دەتانەوێ ناڕازایەتیش نەکەین”.

دوای ماویەکی کورت هێزەکانی گاردی بەندیخانە بە باتوم و دار و تێڵاوە هێرشاین کردە سەر بەندکراوان و زۆریان لێدان و کوتان. بەندکراوەکانیش بەرامبەریان وەستانەوە.

لە ئاکامدا کاتژمێر ١٢:٣٠خولەکی نیوەڕۆ دوای هاواری و ناڕەزایەتی بەندکراوان، بەرپرسانی بەندیخانە و بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ملیان دا بە دواکاریی بەندکراوان و هەرچی دەرمانی بەندییەکان پێویستیان بوو پێیان دان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …