سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

مانگرتن لەخوادنی دوو زیندانیی سیاسی لە بۆکان

دوو زیندانیی زیندانی بۆکان بە ناوەکانی”میکاییل موعینی” و “ئازاد سەعیدی” درێژەیان داوەتە مانگرتنیان لە خواردن.

میکائیل موعینی لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی، سەبارەت بە ناڕەزایی دەربڕین بە رێژەی دیاریکراو بۆ بارمتەی چوون بۆ مەرەخەسیی لە لایەن دادوەری گشتیی زیندان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و بەهۆی ئەوەی داواکارییەکەی جێبەجێ نەکراوە لە مانگرتنەکەی بەردەوامە، ناوبراو پاش ١٨ رۆژ لە مانگرتنەکەی بەهۆی دابەزینی زەختی خوێنیەوە راگوێزرا بۆ بنکە تەندروستیی زیندان و لەوێ ڕێگەیان نەدابوو سرۆم بۆی هەڵبواسرێت و گەڕاندویانەتەوە بۆ ناو زیندان.

هەروەتر رۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئازاد سەعیدی تەمەن٣٩ ساڵ و کوڕی رەحمان، بە دەستووری داواکاری گشتی لە مافی مەرەخەسی بێبەش کرا و ئەویش لەمەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم بڕیارە دەستی داوەتە بە مانگرتن لە خواردن

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …