رۆژنامەنووسێکی “دەرەشار ی ئیلام” لە لایەن دادگای ئینقلاب لەبەر وتارێکی ڕەخنەگرانە لە ئیبراهیم ڕەئیسی دەستگیر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی پارێزگای “دەڕەشار” ی ئیلام بەناوی “نەجەف مەهدی پور زەینی وەند” بە فەرمانی دادوەر” سوهرابی زادەی مەلێکشاهی” دەستگیر کرا.
ئەم ڕۆژنامەنووسە لە ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی «بێڕێزی بە ڕێبەر و پڕۆپاگەندە دژی رژیم» ساڵێک حەبس بۆی بڕایەوە.
هێزی دادی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لە ژمارەیەک لە چالاکانی بواری میدیا کردووە کە لە ئەگەری نووسینی ڕەخنەگرانە لە ئیبراهیم ڕەئیسی دەستگیر دەکرێن.