ئێوارەی شەممە ۱٨ی گۆڵانی ساڵی۱۴۰۰ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوی “عەلی ئەڵڵاوەیسی”،بە بێ بەڵگەی یاسایی لە بازاڕی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کرا.
عەلی ئەڵڵاوەیسی، لە داکۆکیکارانی مافی دەسفرۆشانی شاری سنەیە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، شوێنی گواستنەوەی، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە نادیارە.