دوو لاوی خاڵکی شاری قوروە لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کران.
رۆژی پێنجشەممە ١٦ی مانگی گوڵان، دوو لاوی خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی مۆحسێن سەعیدی و داریوش خالێدیان لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر و گواسترانەوە بۆ شاری سنە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە، ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگیرانیان نادیارە.