گیانلەدەستدانی ژنێکی خەڵکی مەھاباد بە ھۆی خۆکوژیەوە

دوێنێ پێنجشەممە ١٦ی گۆڵانی ساڵی ١۴٠٠ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ۲٥ ساڵ بە ناوی “سۆیبە سەید عەبدوڵڵازادە” خەڵکی گوندی “حاجی لەکی” سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە شاری مەھاباد، بە ھۆی خۆکوژیەوە گیانی لە دەستدا.

ئەو ژنە لاوە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی هەفتەی ڕابردوو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، کە پاش ڕەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز، گیانی لە دەستدا.

شایانی باسە، ساڵانە لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ژنان و منداڵانێکی زۆر قوربانی توندوتیژی دەبن، بەڵام کۆماری ئیسلام هیچ یاسا و هەڵمەتێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە نییە و تەنانەت هیچ “داڵدەیەک” بەمەبەستی پەنادانی ژنان و منداڵانی قوربانی توندوتیژی لە ئێران بوونی نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …