هه‌ینی 24 تشرینی دووه‌م 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی کامیاران

بەھۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی کامیاران بە سەختی بریندار بوو.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی تیلەکۆ سەر بە شاری کامیاران بە ناوی نادر سابری، بە ھۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لە ناوچە سنووریەکانی نەوسوود، بە سەختی بریندار بوو.

شایانی باسە، رژیمی کۆماری ئیسلامی لانیکەم ٢٠ میلیۆن مینی لە ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا و باشووری ئێران چاندووە کە زۆربەی ھەرە زۆری ئەو مینە چێندراوانە دەکەوێتە ناوچە سنووریەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …