شەوی ٨ی گوڵان ۱٤۰۰ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری تەتە بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردۆوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی رەحمەت چەندین ساچمە بەر جەستەی کەوتووە و بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسه، ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزشکیی، ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستیەکانی شاری سنە کراوە.