پێنج شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2021
ماڵەوە / سیاسی / دەستگیرکردنی دوو مێرمنداڵ لە ورمێ

دەستگیرکردنی دوو مێرمنداڵ لە ورمێ

ھێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  دوو مێرمنداڵی کوردیان لە شاری ئورمیە بێ گوێدانە هیچ چەشنە رێکاری یاسایی سەبارەت بە کەسانی ژێر ١٨ ساڵ تەمەن، بە گومانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کرد.

دوێنێ چوارشەمە ٨ی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو مێرمنداڵی ١٦ ساڵەیان بە ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” و ” نیما حەسن پوور” دەستگیر کرد.

ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستگیر کراون.

شایانە باسە ئەو دوو مێرمنداڵە پاش دەستگیرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون و هیچ چەشنە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

سێ ھاووڵاتی خەڵکی مەھاباد بە دانانی بارمتە، ئازاد کران

سێ ھاووڵاتی خەڵکی مەھاباد بە دانانی بارمتە، ئازاد کران بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢١ی …