ھاووڵاتیەکی خەڵکی مەھاباد حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد کە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەرەستوو مەلاڕەحیمی (ڕەسووڵ) ، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “ئەندامیەت لە حیزبێکی کوردستانی” سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتە ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

دانیشتنی دادگای ئەرەستوو مەلاڕەحیمی کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چووە و سزاکەی ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێی ڕاگەیەندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە مەدەنییە تانەی لە بڕیاری دادگای بەرایی داوە و دۆسیەکەی بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە.

ئەرەستوو مەلاڕەحیمی ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٩٩ دوای بانگ کرانی بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستگیر و پاش یەک حەوتوو دەستگیر کران بە بارمتە ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …