دەستگیر کردنی سێ هاووڵاتی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە

دوبنێ سێشەممە ٧ی مانگی گوڵان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئارام مورادیان”، کوڕی عوسمان، “ئەمیر ڕەزایی”، کوڕی جەمیل و “ئارەش ئەحمەدی” کوڕی ناسر، خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

ئارام مورادیان و ئەمیر ڕەزایی، مانگی بەفرانباری ٩٩، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …