سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە سەردەشتیە “سامان ڕەسووڵ زاده” ڕاگەیەندراوە.
سامان ڕەسووڵ زاده بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.