چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

باوک و دایکی ڕامین حوسێن پەناهی مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتیان لێ زەوت کرا

لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی حوسێن پەناهی، دایک و باوکی بەتەمەنی ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کە لە سێدارە درا، مافی هاتنە دەرەوە لە وڵاتیان لێ زەوت کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گوڵان، میرزا حوسێن پەناهی (خاڵۆ میرزا) و شەریفە زەڕینی (دایە شەریفە) باوک و دایکی بەساڵاچووی ڕامین حوسێن پەناهی، بۆ وەرگەرتنی پاسپۆرتەکانیان سەردانی فەرمانگەی پاسپۆرتی شاری سنەیان کردووە و پێیان ڕاگەیەندراوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ناتوانن بۆ سەفەر لە وڵاتی ئێران بچنە دەرەوە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی لەمبارەوە ڕاگەیاند، لە فەرمانگەی پاسپۆرت بە دایک و باوکمیان ڕاگەیاندووە کە سەڕەڕایی ئەوەیکە ناکرێ پاسپۆرتەکانتان بدەینەوە بە بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات لە تاران بۆ ماوەی پێنج ساڵ مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتتان نیە.”

ئەمجەد حوسێن پەناهی لە درێژەدا ڕایگەیاند، ئەم کارە بە بڕیاری دادگا نەکراوە و بە بڕیاری ڕاستەوخۆی وەزارەتی ئیتلاعات ئەم مافە لە باوک و دایکم زەوت کراوە.

ڕامین حوسێن پەناهی چاڵاکی سیاسی رۆژھەڵاتی کوردستان و پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕۆژی دووی پووشپەڕی ٩٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی٥ی ڕیبەندانی ٩٧لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە سیاسییە دواجار ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ٩٧ لەگەڵ دوو بەندکراوی سیاسی دیکەی کورد بە ناوەکانی لوقمان مورادی و زانیار مورادی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێداره دران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …