یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2021
ماڵەوە / سیاسی / رێژەی چالاکانی مەدەنیی دەستگیرکراو لە سنە گەیشتە چوار کەس

رێژەی چالاکانی مەدەنیی دەستگیرکراو لە سنە گەیشتە چوار کەس

لە درێژەی دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی لە سنە، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی دیکەی مەدەنی بە ناوی “عەتا ڕەزاڕوبابی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کردووە.

عەتا ڕەزاڕوبابی کە ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”ـە، پاش دەستگیرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، سێ ئەندامی دیکەی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” بە ناوەکانی “مێھدی سەیفی”، “مەرزییە غوڵام‌وەیسی” و “سیروان عەبدوڵڵاهی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بابەتی هاوپۆل

زیاتر لە ٧٠٪ تیرۆرکراوانی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە هەرێمی کوردستان بوون

دامەزراوەیەکی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ : ئێران ٥٤٠ بەرهەڵستکاری لە دەرەوە کوشتووە یان رفاندووە. دامەزراوەی …