پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

بێتاوانیی سەردار محەممەدپوور کورد لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان

ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەردار (محەممەد) محەممەدپوور” کوڕی خەبات خەڵکی گوندی “ئاڵیکەند”ی شاری بۆکان، لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە، لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی کە “لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و نووسینی دروشم” بوو، بێتاوان ناسێندرا.

کۆبوونەوەی دادگایی‌کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان بەڕێوە چوو بوو.

سەردار محەممەدپوور، لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو و پاش لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …