ساڵح موسلم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی ( پەپەدە ) رایگەیاند، سێ وڵاتی ئێرانو توركیەو سوریە، دژی ئازادیخوازان هاوكارو یارمەتیدەری چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراقو شام ناسراو بە داعش دەكەن.
ساڵح موسلم رۆژی شەممە 2ی خاكەلێوە لە رێورەسمی یادی نەورۆز لە شاری دۆسلدۆرفی ئاڵمان لە بابەت دۆخی ئێستای سوریەو رۆژئاوای كوردستان كوردستان باسی لەوەكرد، رژیمی ئێران، توركیەو سوریە پشتیوانی لە چەكدارانی داعش دەكەن.
ناوبراو وتی، هێرشو پەلامارەكانی چەكدارانی داعش تەنیا بە مەبەستی لەناوبردنی دەسكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستانەو هەوڵدانە بۆ تێكدانو نائارامكردنی ئەو بەشەی كوردستان كە بە شێوەی خۆبەڕێوەبەری ئیدارە دەكرێت.