سەلمان ئەفرا بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا

رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلمان ئەفرا” کوڕی “ڕەحمەت” و خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، ناوبراو بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوو.

سەلمان ئەفرا کە پیشینەی زیندانی هەیە، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوو.

ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، لە دادگای سەرەتایی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …