چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیندانیەکی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای ٢١ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

عومەر فەقێ پوور زیندانی سیاسی خەڵکی بۆکان کە سزای زیندانێی هەتاهەتایی بە سەردا سەپابوو، دوای ٢١ ساڵ زیندان بەر لێبوردن کەوت و ئازاد کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، عومەر فەقێ پوور، زیندانی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای ٢١ ساڵ زیندان بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی بەر لێبوردن کەوت و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

عومەر فەقێ پوور و خالید فەرەیدوونی پێشمەرگە بوون و لە ڕێکەوتی ١٠ خەرمانانی ١٣٧٩ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و دەستگیر کران

ئەم دوو کەسە لە کاتی دەستگیکرانیانەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و مەهاباد بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە کەوتوونەتە ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی و لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی پیرانشار، مەهاباد، ڕەجایی شاری کەرەج و ئورمیە ڕاگیراون.

ئەو دوو بەندکراوە سەرئەنجام بە دەستوەردانی دەزگا ئەمنییەکان لە پاییزی ئەو ساڵەدا، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە، بە تۆمەتی شەڕ کردن لەگەڵ خوا لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی، بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو. ئەم بڕیارە چەند ساڵ دواتر و لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ٨٤، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوەی پارێزگای ئورمیەوە ئەو سزایە بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …