پێنج شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2021
ماڵەوە / سیاسی / هاووڵاتییەکی خەڵکێ سنە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستگیر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکێ سنە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستگیر کرا

  • رۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلیوەی ١٤٠٠ هەتاوی، فەردین مەولوودی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین مەولوودی بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە دەستگیر کراوە.

لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە، مریوان، بانە و شنۆ بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەوورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون کە ١١ کەسیان بە بارمتە ئازاد بوون و ٥ کەسیان هێشتا له گرتووخانەدان.

بابەتی هاوپۆل

سێ ھاووڵاتی خەڵکی مەھاباد بە دانانی بارمتە، ئازاد کران

سێ ھاووڵاتی خەڵکی مەھاباد بە دانانی بارمتە، ئازاد کران بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢١ی …