پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

سەرماوسۆڵە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس

بە ھۆی سەرمای لەڕادەبەدەر و رەقھەڵاتنەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەستدا.

شەوی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “فەهیم مامەدی قزڵ کەند”، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەر لە سنووری ئەو شارە رەقھەڵاتووە و گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا، بەهۆی سەرماوسۆڵەی تووندەوە ڕێگاکەی لێ ون بووە و لە ئاکامدا رەقھەڵاتووە و گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵماس کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

فەهیم مامەدی قزڵ کەند، ھاوسەر و دوو منداڵیشی ھەبووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …