دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە رەقھەڵاتوویی دۆزرایەوە

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە سنووری بانە، بە هۆی سەرما و سۆڵەی لە رادەبەدەر گیانی لەدەست دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان،  کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام قادری” و خەلکی گوندی “وشتەپە”ی بۆکان لە چیاکانی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، سەرما، ھەرەسی بەفر و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراو و بریندار بوھن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …