لە ساڵڕۆژی گرتنی ئۆجەلان، 718 ئەندام و لایەنگری هەدەپە دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەتیەکانی تورکیە لە ھێرشێکدا بۆ سەر ئەندام و لایەنگرانی ھەدەپە, کە رۆژی 15ی شوبات لە ساڵرۆژی گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ئەنجامیاندا، 718 ئەندام و لایەنگری هەدەپەیان بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیە رایگەیاند،  رۆژی 15ی شوباتی 2021 لە 40 پارێزگای تورکیە و باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆنیان دژی ‘رێکخستنەکانی پەکەکە’ کردووە و  718 کەسیان دەستگیرکردوون، کە ژمارەیەکیان بەرپرسی رێکخستنەکانی چەند شار و شارۆچکەیەکی هەدەپەن.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس و سەرۆکایەتیی هۆبەی دژە تیرۆی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە کراون و لە ئەنجامی پشکنینی ناونیشانەکاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و بەڵگەی رێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵی.

لەو 718 کەسەی دەستگیرکراون، ژمارەیەکیان بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپەن، لەوانە  6 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکانی ئایدنی تورکیا، 3 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکانی ئێله،  2 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە دوو شارۆچکەی بەدلیس، بەرپرسێكی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری خارپێت، بەرپرسێكی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری دیلۆک لەگەڵ بەرپرسێكی رێکخستنەکانی دەبەپە لە هەمان پارێزگا، 2 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شاری قەرس لەگەڵ ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچکەی دوگۆر لە پارێزگای قارس، 5 بەرپرسی رێکخستنەکانی هەدەپە لە شار و شارۆچکەکانی سێرت.

دەوترێت، یەکێک لەوانەی دەستبەسەرکراون، بەربژێرێکی پێشووی هەدەپە بووە بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیە لە شاری ئایدن.

لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان 3 کەس یەکسەر ئازادکراون و 2 کەسیش بە مەرج ئازادکراون.

لە تورکیە و باکووری کوردستان هەرچەندە پێشتر دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەندامانی هەدەپە هەر هەبووە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سپای تورکیە لە دژی پەکەکە لە چیای گارە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە زیاتربووە. لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 1000 ئەندام و لایەنگری هەدەپە دەستگیرکراون.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە ساڵی 1949 لە دایکبووە، ساڵی 1978 پارتی کرێکارانی کوردستانی دامەزراندووە. لە ساڵی 1984 شەڕی چەکداری لە دژی تورکیە راگەیاند.

ئۆجەلان لە 15ی فێبریەی 1999 لە و لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا لە وڵاتی کینیا دەستگیرکرا و گوازرایەوە تورکیە. رۆژی 29ی حوزەیرانی 1999 دادگایی کرا و فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو. لە ئابی 2002، تورکیە سزای لە سێدارەدانی لە وڵاتەکەی نەهێشت، بۆیە سزای ئۆجەلانیش گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …