ھاووڵاتیەک لە شاری شنو دەستگیر کرا

ە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید “نەجمەدین حوسێنی”، کوڕی مسباح و دانیشتووی گەڕەکی “تاچیناوێ”ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕایانگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەید نەجمەدین حوسێنی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

پێشتریش ئەو هاووڵاتییە، لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شنۆ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی نەیاری رژیمی ئێران”، بە ۳ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە پاش جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردنی و تۆمەتەکانی سەر ناوبراو، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …