سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

سناتۆرە ئەمریكاییەكان: ئێران مافی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نیە

زۆربەی هەرە زۆری نوێنەرانی مەجلیسی سەنای ئەمریكا رۆژی چوارشەممە 28ی رەشەمە لە نامەیەك بۆ باراك ئۆباما سەرەڕای ئاماژەدان بەوەی كۆماری ئیسلامیی مافی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نیە رایانگەیاندووە، دەبێ پێش بە بەدەستهێنانی چەكی ناوكیی ئێران بگیردرێت.

83 كەس لە ئەندامانی سەنای ئەمریكا لەنامەیەكدا بۆ سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان، بە شێوەیەكی جیددی خوازیاری ئەوە بوون كە لە ئەگەری هەر جۆرە رێككەوتنێكی نێوان ئێران‌و گروپی پێنج زێدەیەك، ئاماژە بەوە بكرێت كە ئێران لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئێن پی تی مافی پیتاندنی ئۆرانیۆمی نیە.

پاش رێككەوتنی كاتی ناوكیی، هەندێك لە شیركەتە ئوروپاییەكان ئامادەییان بۆ پێوەندی ئابووری‌و تیجاریی لەگەڵ ئێران دەربڕی‌و ئەمەش كۆماری ئیسلامیی لە خۆبایی كردووە.

ئەمریكا چەندین جار تەئكیدی كردوتەوە، گەمارۆكانی سەر ئێران درێژەی هەیە‌و هوشداریدا پێشێلكەرانی گەمارۆكان سزا دەدرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.