چوار شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2022

دەستگیر کردنی دوو ھاووڵاتیی دیکە لە مەھاباد و دیواندەرە

لە درێژەی رەوتی زەت و گوشار بۆ سەر ھاووڵاتیانی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان، دوو کەسی دیکە لە شارەکانی مەھاباد و دیواندەرە دەستگیر کران.

ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەھاباد ھاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ساکار عەینی دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.

ھەروەھا لە لایەکی دیکەوە، ھاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی ئیدریس وەیسی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر و تا ئێستاش ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگیرانەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …