سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

ئەمریكا: ئێران بەردەوامە لەسەر بەرنامەی ناوكیی

كاربەدەستێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ، ئێران پاش ئەو رێككەوتنەی لە سەرماوەزی ئەمساڵ لەگەڵ گروپی پێنج زێدەیەك ئەنجامیدا، پابەندی بەڵێنەكانی نیە‌و بەردەوامە لەسەر بەرنامەی ناوكیی خۆی.

وانن وان دیپن جێگری هاوكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا باس لەوەدەكات، هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەگەڕخستنەوەی چالاكیە ناوكیەكانی لە كاتێكدایە كە مەبەستی زلهێزە جیهانیەكان پاش رێككەوتنی ناوكیی لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەرتەسككردنەوەی چالاكیە ناوكیەكانی ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ بووە كە لە بەرانبەریشدا بڕیاربوو هەندێك لە گەمارۆكانی سەر ئێران كەم بكرێتەوە.

ئەم كاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵام بە‌و پرسیارەی كە ئایا هیچ گۆڕانێك لە رەفتاری ئێران بۆ كەمكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە هاتوەتە پێشەوە، ناوبراو وتی لە یەك وشەدا دەڵێم كە نا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.