پێنج شه‌ممه‌ 2 كانونی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوری بانە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوری بانە

لە ئاکامی تەقەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

ئێوارە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

دەبێ بوترێت، تەنیا ناسناوی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی جەمیل ئەحمەدپوور تەمەن ۲۷ ساڵە کە فیشەک بەر لاقی کەوتووە ئاشکرا بووەکە، بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و ناسناوی کۆڵبەرەکەی دیکە ھێشتا نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

ئەمیر بایەزیدی‌ ئازەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

رۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەمیر بایەزیدی ئازەر” کوڕی “مستەفا” و خەڵکی …