کامیل ئەحمەدی ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

کامیل ئەحمەدی، توێژەری کوردی خەڵکی نەغەدە و پەنابەری وڵاتی بریتانیا کە ساڵی ڕابردوو لە ئێران دەستگیر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.

کامیل ئەحمەدی  نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بۆمەتی ”هاوکاری وڵاتێکی نەیار“ حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.

کامیل ئەحمەدی دەڵێ، ئامانجی ئەم حوکمە ڕێگری کردنە لە پەیوەندی من لەگەل کۆمەڵگا بە مەبەستی ڕاگیرانی توێژینەوەکانم لە بارەی کمینەکانەوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کامیل ئەحمەدی رۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٨ی ھەتاویی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلاێ ئێرانەوە لە شاری تاران دەستگیر و پاش ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو لە ماوەی ئەو ١٠٠ ڕۆژەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوو.

کامیل ئەحمەدی، توێژەری کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و هاوکات هاووڵاتی وڵاتی بریتانیایە کە ئێستا لە چوارچێوەی چالاکیی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا پێشینە و ئەزموونی زۆری هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …