چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستگیرکردنی کچێک لە کرماشان

بەهۆی دەرکەوتنی لە کلیپێکدا لە شاری تەکیە لە پارێزگای کرماشان، پۆلیسی ئەو شارە کچێک و وێنەگری کلیپەکەی دەستگیرکرد.

کلیپەکە لە تەکیەی موعاون ئەلموڵکی کرماشان، تۆمارکراوە، کچێکی بێ لەچک لەو شوێنە ئاینییە دەردەکەوێت.   بەرپرسانی فەرهەنگیی کرماشان دەڵێن کلیپەکە لەو شوێنە تۆمارنەکراوە، بەڵکوو فۆتۆشۆپە و ساڵی 2016 چاککراوە. بەڵام ئەمانە پۆلیس و دامودەزگا دادوەرییەکانی رازی نەکرد.

پۆلیسی کرماشان ئەم کلیپەی بە “لادان” لە نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان لە قەڵەمداوە. پۆلیسی کرماشان دەڵێت: ئەمجۆرە هەڵسوکەوتانە قبووڵ ناکەن.

حەسەن حەیدەری، بەرپرسی پۆلیسی رژیم لە کرماشان دەڵێت: “پۆلیس بە کۆکردنەوەی زانیاری توانی شوێنی ژیانی کچەکە ئاشکرا بکات و دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی دادوەری، کچەکە و وێنەگرەکە دەستگیرکران”.

تەکیەی موعاون ئەلموڵکی کرماشان 120 ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی پاشایەتیی قاجارەکان دروستکراوە، شوێنێکە بۆ ماتەمگێڕانی ئیمام حوسێن، سێهەمین ئیمامی شیعەکان.

رۆژی سێشەممەی رابردوو هەندێک لە موحافیزکارەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە تەکیەی موعاون ئەلموڵک کۆبوونەوە. یوسف ئەحمەدی، بەڕێوەبەری پڕوپاگەندەی ئیسلامیی کرماشان، بەرپرسانی کولتووریی کرماشان بە “کەمتەرخەم” وەسفکردن و داوای لە کاردانیانی کرد.

پێش کلیپەکەی تەکیەی موعاون، هەر لە کرماشان رێکلامێکی پێشانگایەکی فرۆشتنی جلوبەرگیش هەرای نایەوە، کاتێک دوکانێکی جلوبەرگ بە دوو ئافرەت رێکلامی بۆ بەرهەمەکانی دەکرد. پۆلیس وێنەگرانی ریکلامەکەی دەستگیرکردن و دووکانەکەشی داخست.

ھەواڵنێرییەکانی سەر بە سپای پاسداران دروستکردنی ئەم کلیپانە وەک “پیلانێکی ئیسرائیلی گەورە و برەودانی بێدینی”  لە قەڵەم دەدەن و دەڵێن: “لەم بوارەدا هەندێ گرووپ چالاکن و بە دانانی نووسینگەی راهێنان، پەرە بە مۆدێلینگ دەدەن”.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی 15 ساڵە کار بە پرۆژەیەک دەکات بەناوی دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. پرۆژەیەک کە دەستێوەردانی لە بچووکترین ئازادییەکاندا لەوانە شێوازی جلوبەرگ و مۆدیلی قژ دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …