دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

رێز له 26ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه گیرا

کاتژمێر 11:05 سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی سیاسی‌و ئیداریی هه‌رێمی کوردستان‌و له به‌رده‌م مۆنیۆمێنتی شاری هه‌ڵه‌بجه، رێز له 5000 گیانبه‌ختکردووی بۆردمانی 16.03.1988و سه‌دان که‌مئه‌ندام‌و برینداری ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه گیرا. به مه‌به‌ستی نیشاندانی رێز بۆ قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه، پێشتر له شاره‌کانی ئامه‌دو قامیشلۆو زانکۆکانی شاری سنه‌‌‌و مه‌ریوان، چه‌ند کۆڕو کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ند رێوڕه‌سم به‌ڕێوه‌چوو.

له لایه‌کی تره‌وه کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی واژۆکرد. بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه پێشتر له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداریی هه‌ڵه‌بجه دراو له لایه‌ن خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێکرا.

هه‌ڵه‌بجه.بڕیاری پارێزگا

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.