چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بڕیار کاوە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا

بڕیار کاوە، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕێکەوتی ٦ی گوڵانی ئەمساڵ، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە دانانی بارمتە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ئیزنی مەرەخەسیی پێدرابوو.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا.

کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، دادگای ئینقلابی مەریوان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، حوکمەکەی لە ٥ ساڵەوە بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٧، “بڕیار کاوە” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کرا و پاش ٣٢ ڕۆژ لە راگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بۆ زیندانی مەریوان گوازرابووەوە.

“بڕیار کاوە” ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …