چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

داوای جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگا لە دژی کامران ساختمانگەر دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە ١ی مانگی سەرماوەز، لە رێگای پەیامێکەوە کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە ئاگادار کراوەتەوە کە داوای جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگا لە دژی ناوبراو کراوە.

لەم پەیامەدا ھاتووە کە، سکاڵایەک لە دژی بڕیاری بێتاوان ناسینی کامران ساختمانگەر بە تۆمەتی “ئەندامیەت لە کۆمەڵە و دژایەتی لەگەڵ رژیمی ئیسلامی ئێران” ئامادە کراوە و داوا دەکرێت ئەو حوکمەی بۆ ناوبراو دیاریی کرابوو، بڕواتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

شایانی باسە، کامران ساختمانگەر مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ئەو حوکمە، کامران ساختمانگەر بە تۆمەتی ”ئەندامیەت لە کۆمەڵە“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی رژیمی ئیسلامی ئێران“ حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زۆرترین حوکم واتە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

کامران ساختمانگەر ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەرمانانی ٩٨ (٥ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نزیک شاری سەقز دەستگیر و پاش ٣ مانگ زیندانی بوون ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …