سێ شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / کوردستان / بریندار کردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم بریندار کرا.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ٢٥ی مانگی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک ناوی “نەجمەدین مورادی” خەڵکی گوندی “خوریاوا”ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە رژیمی ئیسلامی ئێرەن لە سنووری “سەرتەزێن”بە سەختی بریندار کرا.

دەوترێ ھێزەکانی رژیم بە بێ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆڵبەرە، تەقەیان لێ کردووە.

نەجمەدین مورادی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری بانە کراوە و بارودۆخی تەندروستیی نالەبار ڕاگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

آزادی یک شهروند با تودیع قرار وثیقه در نقدە

ابراهیم افتاده، شهروند اهل شهر پیرانشهر با تودیع قرار وثیقه از یکی از بازداشتگاه‌های امنیتی …