پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

دەرهێنەری كورد كۆتایی بە فیلمەكەی هێنا

هێمن ئالانی دەرهێنەری لاوی خەڵكی شاری شنۆ كە ماوەیەكە سەرقاڵی ئامادەكردنی فیلمێكە بە ناوی ( چاوەڕێ ) رایگەیاند كە كۆتایی بە فیلمەكەی هێناوە.

فیلمی چاوەڕێ باس لە لاوێك دەكات كە تەنیا بە هۆی كێشەی ماڵی ناچار بە كاركردنێك دەبێت كە نەتەنیا گرفتەكانی چارەسەر ناكات بەڵكوو تووشی چەندین كێشەی دیكەی دەكاتەوە.

هێمن ئالانی ئاماژەی بەوەداوە، پاش چەند هەفتە وێنەهەڵگرتن لە 13ی رەشەمەی ئەمساڵ، كارەكانی تایبەت بەم بەشە كۆتایی پێهاتووە‌و هەوڵدەدەین پاش پشووی نەورۆز كۆتایی بە كارەكانی بهێنین.

بەڕێوەبەرو ئامادەكاری ئەم فیلمە یەك كاتژمێریە كەیوان ئەمینی، دێكۆر سەتار ناسرزادە، وێنەهەڵگر محەممەد باز، دەنگ هەڵگر وەسیم رەشیدزادە‌و ئەكتەرانی سەرەكیش عەلی رەحمانی‌و سەحەر عەبدوڵڵایین.

ئەم دەرهێنەرە كوردە دەڵێت، ئەم فیلمە لەسەر بنەمای رووداوێكی راستەقینە بەرهەم هاتووە بەڵام بۆ رێزگرتن لە كەسایەتیەكانی، ناوەكانیان لەم فیلمەدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.