شه‌ممه‌ 9 كانونی یه‌كه‌م 2023

دەستگیرکردنی ٤ ھاوڵاتی لە سنە، پیرانشار و مەھاباد+ وێنە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو سابیر ساڵحی کوڕی سەدیق خەڵکی شارۆچکەی حەسەن ئاوای شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتی شاری سنە بێسەرووشوێن کراوە و چارەنووسی نادیاره‌.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”سنجلە“ی ناوچەی لاجانی پیرانشار بە ناوی بایەزید قادری چووپان لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ھەروەھا رۆژی ھەینی ١٤ی خەرمانان دوو ھاوڵاتی خەڵکی شاری مەھاباد بە ناوەکانی سولەیمان کەریم پوور و خالێد محەمەدزادەئەقدەم خەڵکی ئاوایی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەھاباد لە کاتی کاری کشتوکاڵ لە سەر زەویەکانی خۆیان لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …